11 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: وێستگه‌كان نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كه‌ینه‌وه
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند، له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و ده‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د سه‌لامی له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران وتی: ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووه‌ته به‌ر، زیانه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و پلانمان هه‌یه وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه و ده‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
وتیشی: پێشتر پلانی كارپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانمان داڕشتووه و گره‌نتی به‌رده‌وامی به پیتاندنی یۆڕانیۆم به بێ چڕان كراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرینه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانی وێران كردووه، به‌ڵام عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یڕۆژی دووشه‌ممه دووپاتی كرده‌وه كه ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌ی هه‌یبووه له شوێنێكی نادیار پارێزراو هه‌ڵیگرتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە