14 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێران پێشێلی ئاگربه‌ستی كردووه و وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه
په‌یام
شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی ڕاوه‌ستا و دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به فه‌رمی ئاگربه‌ستی له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یاند كه كاتژمێری حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن، به‌ڵام قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ڵێت، ئێران پێشێلی كردووه و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
تڕه‌مپ له ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه كه له‌سه‌ر تۆڕی "ترۆس سۆشیال" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕاگه‌یاند ئاگربه‌ست له كاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن، وتیشی تكا ده‌كه‌م پابه‌ندبن پێوه‌ی و پێشێلی نه‌كه‌ن.
بڕیاره ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت و پاشان بكرێته هه‌میشه‌یی و هیچ پێكادانێك ڕوو نه‌داته‌وه.
پێشتریش تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند ئێران و ئیسڕائیل به‌یه‌كه‌وه هاتوون و داوای ئاشتیان كردووه و ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیهان براوه بن و هه‌ردوولا به ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندویی داهاتوویان به‌سه‌ر به‌رن.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی تڕه‌مپ بۆ ئاگربه‌ست ده‌ربڕیوه.
وتیشی: ئیسڕائیل ئامانجه‌كانی جه‌نگی به‌ده‌ست هێنا به له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و موشه‌كه بالیستیه‌كانی ئێران.
هه‌رچه‌نده ئێران پابه‌ندی به ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵام كۆتایی به هێرشه سه‌ربازیه‌كانی هێناوه و به كرداری چووه‌ته نێو ئاگربه‌ستكه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە