11 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل دوو ئامانجی له تاران و بابولسه‌ر له باكوری ئێران بۆردومانكرد
په‌یام
سوپای داگیركه‌ری قه‌واره‌ی زایۆنی ئاگربه‌ستی پێشێلكرد و دوو ئامانجی له تاران و شاری بابولسه‌ر له باكووری ئێران بۆردومانكرد.
بۆردومانه‌كه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆسه‌ر ئێران له‌كاتێكدایه كه له كاتژمێری حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئاگربه‌ست له نێوان قه‌واره‌كه و ئێران چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بڕیار بووه جه‌نگ كۆتایی پێ بێت.
پێش بۆردومانه‌كه‌ی سوپای زایۆنی، دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له نه‌ته‌نیاهوو كرد كه فڕۆكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه و بۆردومانی ئێران نه‌كات.
دوای بۆردومانه‌كه‌ش سوپای زایۆنی رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئاگربه‌سته و گه‌ر ئێران وه‌ڵام نه‌داته‌وه هێرش ناكه‌ینه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە