21 کاتژمێر پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە گرێبەستی نیکۆ ویلیامز دوادەخات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامزی ئیسپانی و هێرشبەری ئەتلەتیک بیلباو بۆ چەند هەفتەیەک دوادەخات.

 ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی کەتەلۆنییەکە لەگەڵ نیکۆ ویلیامز گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵام پلانی بەرشەلۆنە گۆڕاوە و ئێستا دەیانەوێت لە مانگی داهاتوو نرخی هەڵوەشاندەوەی بۆندەکەی کە 58 ملیۆن یۆرۆیە بە بیلباوی بدەن و گرێبەستەکە دوابخەن بە هۆکاری ستراتیژی داراییەوە بڕیاری ئەم دواخستنەیان داوە.

مۆندۆ ڕوونیشی کردووەتەوە، سەرەڕای دواخستنی پارە دانەکە بە بیلباو، بەڵام بلاوگرانا بەنیازە سەرجەم وردەکارییەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ نیکۆ ویلیامز تەواو بکات پێش ئەوەی یاریزانەکە بۆ مەشقەکانی ئەتلەتیک بگەڕێتەوە و پلانی هانسی فلیک ئەوەیە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنەوە بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میلان خواستی هێنانی مۆدریچی ئاشکرا کرد و مانەوەی چەند یاریزانێکیشی دووپات کردەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستی نیکۆ ویلیامز دوادەخات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکلاهوما سیتی بۆ یەکەمجار نازناوی خولی باسکەی ئەمریکی بەدەست هێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دێکۆ ڕۆیشتنی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

سەرەتا