22 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئۆکلاهوما سیتی بۆ یەکەمجار نازناوی خولی باسکەی ئەمریکی بەدەست هێنا
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی
ئۆکلاهوما سیتی بە بردنەوەی لە یانەی ئیندیانا پاسێرس توانی بۆ یەکەمجار لە
مێژوودا نازناوی خولی باسکەی ئەمریکی بباتەوە.
لە حەوتەمین
یاریی نێوانیان و لە درێژەی یارییە کۆتاییەکان، یانەی ئیدیانا پاسێرس میوانداری لە
ئۆکلاهوما سیتی کرد، پێش ئەم یارییە هەردوو تیپ بە سێ بردنەوە یەکسان بوون و ئەم
یارییە تەواو یەکلاکەرەوە بوو.
لە چارەکی
یەکەم ئۆکلاهوما سیتی بە جیاوازی سێ خاڵ پێشکەوت، بەڵام ؛لە چارەکی دووەم پاسێرس
وەڵامی دایەوە و سێ خاڵەکەی یەکسان کردەوە
وبە جیاوازی یەک خاڵیش پێشکەوتنی نیشان دا.
لە
چارەکی سێیەم ئۆکلاهوما سیتی زۆر باڵادەست دەرکەوت، بە جۆرێک بە جیاوازی 13 خاڵ پێشکەوت،
لە چارەکی چوارەم پاسێرس لە هەوڵی یەکسان کردنەوەدا بوو، بەڵام تەنیا یەک خاڵی لە
جیاوازیەکە کەم کردەوە و کاتی نەما تائەوەی قەرەبوو بکاتەوە.
لە
کۆتایدا بە جیاوازی 12 خاڵ و بە ئەنجامی 103 خاڵ بە 91 خاڵ ئۆکلاهوما سیتی توانی
یارییەکە بباتەوە، بەم یارییەش ئۆکلاهوما سیتی بە چوار بردنەوە بەرانبەر بە سێ
بردنەوە بووە براوەی یارییە کۆتاییەکان و توانی نازناوی خولی باسکەی ئێن بی ئەی
ئەمریکی بۆ ئەم وەرزە بباتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە