2 رۆژ پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی لەگەڵ نیکۆ ویلیامزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیک بیلباو گەیشتووەتە ڕێککەوتن و وردەکاری ڕێكکەوتنەکەش بڵاو دەبێتەوە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو لە مێرکاتۆی یاریزانان ئاشکرای کردوە، بەرشەلۆنە و بریکارەکەی ویلیامز لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، هەردوولا ئامادەن گرێبەستێکی شەش وەرزە کە تاکو هاوینی 2031 درێژەی هەبێت واژوو بکەن.

هەروەها بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە ڕەزامەندییان نیشانداوە ساڵانە حەوت بۆ هەشت ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە ویلیامز بدەن.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، ئێستا کارگێڕی بەرشەلۆنە کار لەسەر ئەوە دەکات لەگەڵ یانەی ئەتلەتیک بیلباو سەبارەت بە مەرجە داراییەکانی دەستبەردابوون لە ویلیامز بگەنە ڕێککەوتن تائەوەی یاریزانەکە لە 13ی مانگی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ لە تیپەکەی هانسی فلیکدا بێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی: لە بەرشەلۆنە هەڵەم کرد و باجەکەیم دا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە یاریزانێک دەکات بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

سەرەتا