17/06/2025 372 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز گەیشتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و میدیاکانیش هۆکاری هێنانی لە لایەن بلاوگراناوە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە.

 ڕۆژنامەنووس سانتی ئۆنانا ئاشکرای کرد، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ماوەی شەش وەرز و تاکو هاوینی 2031 بە مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ نیکۆ ویلیامز گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی موندۆش پێنج هۆکار دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە ئاڕاستەکەی بۆ هێنانی نیکۆ ویلیامز گۆڕیوە.

هۆکاری یەکەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نیکۆ توانای بەهێزی لە بڕینی یاریزانان هەیە بە تایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەک بەرانبەر یەک و یاریزانێکی باڵی خێرایە لە هێرشبەری چەپ و لەگەڵ لامین یەماڵ تەواوکەی یەکدی دەبن لە دوو باڵەکەدا.

هۆکاری دووەمی هێنانی ویلیامز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەرچەندە شوێنی دڵخوازی باڵی چەپی هێرشبەرییەوە، بەڵام نیکۆ توانای خۆی لە هێرشبەری سەرەڕمیش سەلماندووە جگە لەوەی دەتوانێت لە قوڵایی یاریگاشدا یاری بکات و ئەمەش سوودێکی باش بە فلیک دەدات لە شێوازی یاریکردنیدا و وایکردووە یاریزانێکی هەمەلایەنە بێت لەناو سیستەمەکەدا.

هۆکاری سێیەم بۆ یاریکردنی زۆری نیکۆ لە خولی ئیسپانی دەگەڕێتەوە و بە تەواوی لەگەڵ لالیگادا ڕاهاتووە، ئەمە جگە لە هۆکاری چوارەم کە تێچووی کەمتری بەراورد بە هێنانی یاریزانی دیکەی وەک لویس دیاز هەیە و نرخەکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.

هۆکاری پێنجەم و کۆتایی ئەوەیە نیکۆ ویلیامز ئارەزووی پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە دەکات و کارئاسانی بۆ بەرپرسانی بلاوگرانا کردووە لە گفتوگۆکانی نێوانیاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • پێش 4 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • پێش 4 هەفتە

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا