6 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

میلان خواستی هێنانی مۆدریچی ئاشکرا کرد و مانەوەی چەند یاریزانێکیشی دووپات کردەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئیگلی تارێ بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیسی میلان خواستی هێنانی مۆدریچی ئاشکرا کرد و مانەوەی چەند یاریزانێکیشی دووپات کردەوە.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، تاری وتی: لیاو یاریزانێکی گرنگ و تایبەتی میلانە و کلیلی پڕۆژەی داهاتووی تیپەیەکە، تاکو ئێستاش بایرن میونخ هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی پێشکەش نەکردووە.

سەبارەت بە داهاتووی ماینانی گۆڵپارێزیش، بەڕێوەبەرەکەی ڕۆسۆنێری دووپاتی کردەوە، وەرزی داهاتووش لەگەڵیان بەردەوام دەبێت، سەرەڕای ویستی گواستنەوەی لەلایەن چێڵسییەوە، بەڵام لەگەڵیاندا نەگەیشتنەتە ڕێککەوتن.

تاری ڕوونیشی کردەوە، تیۆ هێرناندێز خواستی تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێی هەیە و تاکو ئێستاش چوونی بۆ یانەی هیلالی سعودی یەکلا نەبووەتەوە و کار لەسەر ئەو گواستنەوەیە دەکەن.

لە کۆتایدا ئیگی دەڵێت ئامادەین بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لوکا مۆدریچ، چونکە پێویستمان بە سەرکردەیەکی نوێ هەیە، لوکا دەتوانێت یاریزانێکی سەرەکی بێت و چاوی لە بردنەوەی نازناوەکانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    میلان خواستی هێنانی مۆدریچی ئاشکرا کرد و مانەوەی چەند یاریزانێکیشی دووپات کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستی نیکۆ ویلیامز دوادەخات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکلاهوما سیتی بۆ یەکەمجار نازناوی خولی باسکەی ئەمریکی بەدەست هێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دێکۆ ڕۆیشتنی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

سەرەتا