20 کاتژمێر پێش ئێستا 192 جار خوێنراوەتەوە

دێکۆ ڕۆیشتنی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات، ئێستا یانەکەیان پێنچ بەرگریکاری دڵی بەرگری هەیە و لەبەرئەوەش یەکێکیان ناچارە کە بڕوات.

 لە نوێترین دیداریدا لەگەڵ کەناڵی 'لا ڤانگواردیا'ی کەتەلۆنی سەبارەت بە دۆخی ئێستای یانەکە و مێرکاتۆی هاوینەدا سەرەتا دێکۆ باسی لەوە کرد، کاتێک سەیری لیڤەرپووڵ دەکەیت لە پێگەی گۆڵپارێز ئالیسۆنی 32 ساڵی هەیە و گرێبەستی لەگەڵ مامەرداشاڤیلی 24 ساڵیش کردووە، ئەگەر یاریزانت هەیە تەمەنی ٣٢ یان ٣٣ ساڵە، دەبێت پلان بۆ داهاتوو دابنێیت، گواستنەوەی خوان گارسیاش هەمەن پلانە بۆ یانەکە و کار بۆ داهاتوو دەکەن و لەبەرئەوە پێویست ناکات قسە لەگەڵ تێر شتیگن بکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا دێکۆ وتی: پێنج بەرگریکاری دڵی بەرگریمان هەیە، یەکێکیان ناچارە بڕوات چونکە پێگەکە قەرەباڵغ بووە، ئاڕاوخۆ بەشێک نییە لە پلانەکانمان بۆ ڕۆیشتن، وەرزی ڕابردووش ڕەخنەی نادادپەروەرانەی لێ گیرا. یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، نایەوێت بڕوات. دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ باشترین فۆڕمی خۆی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەرە وەرزشییەکەی بەرشەلۆنە ترسی خستە دڵی هاندەران و ئاماژەی بەوە کرد، هیوادارن ئەم هاوینەدا یانەیەکەیان پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانی گرنگ نەبێت، هاوکات ئامۆژگاری لامین یەماڵی کرد بەوەی، هەوڵ بدات خۆی لە هەموو فشارەکان و دەورووبەری بە دوور بگرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لە بارەی گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز، دێکۆ وتی: بەڵێ پێویستە باڵەکانی هێرشبەری بەهێز بکەین، تەنیا لامین یەماڵ و ڕافینیامان هەیە، چونکە فێران وردە وردە دەبێتە هێرشبەرێکی سەرەڕم و کاتێک لامین یان ڕافینیا ئامادەی یاریکرن نابن ئەوا ئاستی تیپەکە دادەبەزێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا دێکۆ گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی ڕیاڵ مەدرید بە گواستنەوەی دین هاوسن و ئاڕنۆڵد بە بەرگریکاری زۆر باش وەسف کردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دێکۆ ڕۆیشتنی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

سەرەتا