19/06/2025 176 جار خوێنراوەتەوە

گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ناتوانێت لەم کاتەدا بەڵێنی هیچ شتێک بدات و تەنیا گەڕانەوە بۆ مۆندیال زۆر گرنگە.

 لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەک دەستبەکاربوونی لە ڕاهێنەرایەتی ئیتاڵیا، گاتوسۆ وتی: بڕوام وایە دەتوانین بۆ جامی جیهانی سەربکەوین، چونکە یاریزانی باشمان هەیە و ئێمە چوار بۆ پێنج یاریزانمان لە نێو باشترینەکانی جیهاندان و دڵنیام تیپەکە زۆر لێهاتوو دەبێت.

ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئازۆری ئەوەش دەخاتە ڕوو، پێویستە جۆش و خرۆش بۆ تیپەکە بگەڕێننەوە و بیر لە شتی نەرێنی نەکەنەوە، تاکە ئامانجی ئەوەیە کاتێک یاریزانەکان دێنە ناوەندی مەشقەکان زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری بکەن.

گاتوسۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە ئەو عەقڵیەتەی لە ڕابردوو هەیان بووە بنیات بنرێتەوە، جگە لە پابەندبوون و خۆشەویستی ناتوانێت هیچ بەڵێنییەک بدات، چونکە کارێکی قورسی لە پێشە و هیچ شتێک لە ژیان ئاسان نییە.

لە کۆتایدا جینارۆ ئاشکرای کرد، لەگەڵ کێزای یاریزانی لیڤەرپووڵ قسەی کردووە و پێی وتووە پێویستە ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی یاری بکەیت و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی بە لێدوانێک هاندەرانی بێهیوا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

سەرەتا