1 رۆژ پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
موچه‌ی مانگی پێنج نه‌دراوه و لیستی موچه‌ی مانگی شه‌ش ڕه‌وانه‌كراوه
لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی حوزه‌یران ڕه‌وانه‌ی به‌غداد كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كراوه.
جێی ئاماژه‌یه مانگی پێشوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی ئایاریشی ڕه‌وانه‌ی به‌غداد كردووه، به‌هۆی به‌ڵام بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ناردنی مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕاگیراوه و كێشه‌ی قووڵ له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستبووه.
به‌رله هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزیش وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له نووسراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه هه‌رێم هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی بۆ مووچه له به‌غداد نه‌ماوه و چیتر پاره بۆ مووچه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ناكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە