8 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ٧٨ دۆلارى تێپەڕاند
پەیام
ئەمڕۆ هەینى ٢٧ى ٦ى ٢٠٢٥ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٨ دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.
دابەزینى نرخى نەوت پەیوەندیی بە وەستانى شەڕى نێوان ئیسرائیل ئێرانەوە هەیە و لە ماوەى ئەو ١٢ رۆژەى شەڕەکەدا نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتە نزیکەى ٨٠ دۆلار، بەڵام دواى وەستانى شەڕەکە لە چەند رۆژى ڕابردوودا لە ئێستادا نرخى نەوت بۆ خوار ٧٠ دۆلار دابەزیوەتەوە.
ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٠٩ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٥ دۆلار و ٦٠ سەنت دەفرۆشرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە