19 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌و شانده‌ی عێراق كه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێدراوه
بڕیاره شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، پرسی مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ده‌بێت.
شانده‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆمپانیای سۆمۆ، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و نوێنه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور پێكهاتوون.
له‌سه‌ر ڕێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق دێنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی تێدایه، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆمپانیای سۆمۆ، دیوانی چاودێری دارایی عێراق، نوێنه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له ناو شانده‌كه‌ن.
شانده‌كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه بۆ بڕیاردان و بڕیاره پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت تاووتێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها پرسی مووچه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ڕۆژی ڕابردوو مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، كه شاندێكی باڵا له عێراقه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاریان به‌ده‌سته و ئومێد ده‌كه‌ن، له‌م دوو رۆژه‌دا پرسی مووچه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە