1 رۆژ پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
بۆ پرسی مووچه؛ شاندێكی به‌غدا له هه‌ولێره
شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له هه‌ولێرن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم تاوتوێ لێبڕینی له‌سه‌دا 3ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانیان كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ( 25 ی حوزه‌یرانی 2025 ) شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی خانه‌نشینی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی لێبڕینی له‌سه‌دا ( 3 )ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كرا. له ڕێكه‌وتی 1ی 1ی 2014 تا 30 ی 6 ی 2024 .
جێی باسه تا ئێستا ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 7ی مووچه وه‌ك لێبڕینی خانه‌نشینی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵه یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتوو له عێراق ده‌رچووه و ڕێژه‌ی لێبڕین له‌سه‌دا 10 بووه نه‌ك له‌سه‌دا 7. ئێستا عێراق داوا ده‌كات بڕی ئه‌و له‌سه‌دا 3 زیاده‌یه له ماوه‌ی 3 ساڵدا له فه‌رمانبه‌ران و له‌ماوه‌ی 5 ساڵدا له خانه‌نشینانی هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه: له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق. له ڕێكه‌وتی 1ی 6ی 2025 ـه‌وه مانگانه به‌قیست ئه‌و له‌سه‌دا 3یه له فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە