28/06/2025 270 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی ئاشکرا دەکات.

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یانەی نەسڕ و کریستیانۆی 39 ساڵ گرێبەستی نێوانیان بۆ دوو وەرزی دیکە و تاکو هاوینی 2027 درێژ کردەوە.

سەبارەت بە هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کریستیانۆ لە لێدوانێکدا بۆ چەناڵی یوتوبی یانەکەی کریستیانۆ وتی: ئێمە لەوە ڕازی نین کە وەرزی ڕابردوو ڕووی دا، بەڵام باوەڕم بە پڕۆژەی یانەکە هەیە، باوەڕم بە یانەی نەسڕ و هاندەرانی هەیە بە ئامانجەکەمان بگەین.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەڵێت: دڵنیام توانای ئەوەمان هەیە لە ماوەی داهاتوودا ئەنجامێکی باشتریشمان هەبێت و هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم.

لە کۆتایی قسەکانیدا کریستیانۆ سوپاسی بەرپرسانی وڵاتی سعودیەی کرد بۆ ئەو پاڵپشتییە زۆرەی بۆ بواری وەرزش نیشانیان داوە و بە کارێکی نایاب ناوی برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

سەرەتا