24/03/2026 655 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کارلۆ ئانچلۆتی خاڵی لاوای هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشکرا دەکات و ڕاشیگەیاند، لە پێکهاتەکەی چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە.

 لەمیانەی نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا کارلیتۆ سەبارەت بە بەرگریکارانی باڵ دەڵێت: ئەوەی ئێستا نییە و پێشتر هەرگیز کێشە نەبووە، بەرگریکارانی باڵە، بەڕازیل پێشتر مارسێلۆ و کافوی هەبووە، بەڵام ئێستا کەمێک کێشە لەو شوێنەدا هەیە.

دەربارەی هێڵی هێرشبەری، ڕاهێنەرەکەی سیلیساو باسی لەوە کرد، چوار یاریزانی دەوێت ئەوەش بەهۆی شێوازی یاریکردنیانەوە کە هەیانە، لە هێڵی پێشەوە یاریزانی زۆر باشیان هەیە و بۆیە دەبێت سوود لە کوالێتییەکەیان وەربگرن.

ئانچلۆتی سەبارەت بە پێکهاتەکەی بۆ جامی جیهانی و ئەو شوێنە بەتاڵانەی لە پێکهاتەکەدا ماونەتەوە ئاشکرای کرد، هێشتا چوار شوێن بە بەتاڵی بۆ شوێنی یاریزان ماوەتەوە و لەو ڕووەوە گومان و دوودڵییەکی زۆریان هەیە.

لە کۆتایدا ئانچلۆتی دەڵێت: پێم وایە ڤینیسیۆس جامی جیهانییەکی نایاب ئەنجام دەدات، ئەو دەتوانێت شتەکان بگۆڕێت، بەڵام ئێمە یاریزانی زۆر باشمان لە هێرشبەریدا هەیە، وەک ڕافینیا و ئیستیڤاوم تەنیا یەک یاریزان نییە کە بتوانێت شتەکان بگۆڕێت، بەڵکو ئێمە تیپێکی زۆر بەهێزمان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل لە مەشقەکان دابڕان

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • پێش 2 هەفتە

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

سەرەتا