26/03/2026 895 جار خوێنراوەتەوە

فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفای یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند.

 لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، فیفا پێنچ یاسای نوێی ڕاگەیاند کە لە ساتی یارییەکانی جامی جیهانی ئەم هاوینە ئەنجام دەدرێت.

یاسای یەکەم. گۆڕانکاری خێرایە، کاتێک بڕیاری گۆڕینی یاریزانێک دەدرێت، یاریزانەکە تەنیا 10 چرکەی لەبەردەستە بۆ جێهێشتنی یاریگا. ئەگەر زیاتری پێ بچێت، یاریزانە شوێنگرەوەکە دەبێت یەک خولەک چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی بێتە ژوورەوە.

یاسای دووەم، لێدانی گۆڵ، کاتێک تۆپەکە دەچێتە دەرەوە و دەبێتە لێدانی گۆڵ، کاتژمێرێکی 5 چرکەیی کارا دەکرێت. ئەگەر یاریزانەکە لە 5 چرکە زیاتری پێ بچێت بۆ جێبەجێکردنی، ئەوا مافی تۆپەکەی لێ دەسەندرێتەوە و دەدرێت بە تیپی بەرانبەر.

یاسای سێیەم، وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ئەو یاریزانەی لە ناو یاریگادا چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت، دەبێت یاریگا جێبهێڵێت و یەک خولەک چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ناو یاریگا، مەگەر پێکانەکە بەهۆی فاوڵێکەوە بووبێت کە ناوبژیوان کارتی (زەرد یان سوور)ی تێدا بەکارهێنابێت.

یاسای چوارەم، فراوانکردنی دەسەڵاتی ناوبژیوانی ژووری ڤارە، لەمەودوا ناوبژیوانی ڤار دەتوانێت پێداچوونەوە بۆ کارتی زەردی دووەم بکات کە دەبنە هۆی کارتی سوور، هەروەها دەتوانێت پێداچوونەوە بۆ ئەو لێدانی کۆڕنەرانە بکات کە بە هەڵە هەژمار کراون.

یاسای پێنجەم، کاپتن و ناوبژیوانانەکان دەگرێتەوە، تەنیا کاپتنی تیپەکە مافی ئەوەی هەیە داوای ڕوونکردنەوە لە ناوبژیوان بکات، ئەگەر یاریزانەکانی دیکە قسە لەگەڵ ناوبژیوان بکەن یان دەوری بدەن، ڕاستەوخۆ کارتی زەردیان پێ دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا