27/03/2026 673 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە سیاسەتی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی نوێ بگۆڕێت و هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو نەکات.

 ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ڕامۆن ئالڤارێز، وردەکارییەکانی سیاسەتی نوێی کارگێڕی یانە شاهانەییەکەی لە گواستنەوەی یاریزاناندا ئاشکرا کرد، کە پشت دەبەستێت بە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە خاوەن ئەزموونەکان یان ئەوانەی لە لووتکەی ئاستیاندایە، کە توانای دروستکردنی کاریگەرییەکی خێرا و دەستبەجێیان لەناو تیپەکەدا هەبێت، جگە لە گێڕانی ڕۆڵی سەرکردایەتی لە ئاڕاستەکردنی یاریزانە لاوەکاندا.

لەم چوارچێوەیەدا، ناوی ڕۆدری یاریزانی مانچستەر سیتی وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکان بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا دەرکەوتووە، بەتایبەتی ئەگەر لە بارودۆخێکی جەستەیی باشدا بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە یانە مەلەکییەکە پێی وایە ڕۆدری خاوەن کەسایەتییەکی سەرکردە و تێگەیشتنێکی قووڵە بۆ یارییەکان، جگە لە توانای بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکە بە شێوەیەکی خێرا، تەنانەت ئەگەر کاروانە وەرزشییەکەی لەگەڵ یانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژخایەنیش نەبێت.

ڕامۆن ئالڤارێز ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە ستراتیژدا بەو مانایە نییە کە ڕیاڵ مەدرید واز لە قۆستنەوەی گواستنەوەی یاریزانان بە خۆڕایی بهێنێت و بیرۆکەی یانەکە فراوانکردنی بازنەی بژاردەکانە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانانەش بگرێتەوە کە نزیکن لە لووتکەی ئاستی هونەری خۆیان، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە لاوەکان کە چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەورەیان لێ دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

سەرەتا