28/03/2026 652 جار خوێنراوەتەوە

مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کیلیان مباپێی فەڕەنسی هەڕەشە لە ڕکابەرەکانی دەکات و هیوادارە ئەستێرەی سێیەمی مۆندیال بخەنە سەر درێسی هەڵبژاردەکەیان.

 مباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس" وتی: من ئارامم، چونکە ئەزموونم لە کەشوهەوای مۆندیالدا هەیە و  کاپتنی تیپەکەم و دەبێت ئامۆژگاری و ڕێنمایی بدەمە یاریزانە لاوەکان، ئێمە باش دەزانین ئەم جامی جیهانی چ واتایەکی هەیە.

کیلیان ڕاشیگەیاند، یاریکردن لە مۆندیال کارێکی بەڕاستی ئاڵۆزە، چونکە پەستانێکی زۆرت لەسەرە و وڵاتێکی تەواو هانت دەدات، لەم پاڵەوانێتییەدا بۆ دڵخۆشکردنی 67 ملیۆن فەڕەنسی یاری دەکەن و درک بە قەبارەی ئەو بەرپرسیارێتییە دەکەن کە لەسەر شانیانە، بۆیە بەو مەبەستە یاری دەکەن کە جامی جیهانی ببەنەوە و ئەستێرەی سێیەم بخەنە سەر درێسی هەڵبژاردەکە.

سەبارەت بە ئەگەری بوون بە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال، مباپێ وتیشی: ئەمە وەک خەونێک وایە بۆ من، بەلای منەوە مۆندیال پاڵەوانێتی ئەستێرەکانە و باشترین یاریزانەکانی مێژوو تێیدا یاری دەکەن، ئەوەی ببمە گۆڵکاری مێژوویی ئەم پاڵەوانێتییە شتێکی باوەڕپێنەکراو دەبێت، بەڵام دەمەوێت بە پلەی یەکەم سەرنج بخەمە سەر یارمەتیدانی هەڵبژاردەکە و گەیشتن بە یاری کۆتایی بۆ سێیەم مۆندیال لەسەریەک.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا