پێش 3 هەفتە 355 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆدری ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەرگای بۆ ئەگەری گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد.

 ڕۆدری لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتیئاشکرای کرد، ئەو ڕاستییەی کە پێشتر بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، ڕێگر نابێت لەوەی یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات، چونکە ناتوانیت ڕەدی باشترین یانەکانی جیهان بکەیتەوە.

یاریزانەکەی سیتی ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا یەک وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە و لە کاتێکی دیاریکراودا دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکەن، بەڵام ئارەزوو دەکات ڕۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا، ئەمە شتێکی ئاشکرایە.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە دەرکرانیان لە چامپیۆنسلیگ ڕۆدری ئەوەی خستەڕوو، گرنگ نییە ڕیاڵ مەدرید لە ساتێکی باش یان خراپدا بن، چونکە ڕیاڵ مەدرید هەمیشە هەر ڕیاڵ مەدریدە و پێیوایە ئەگەر دەرکردنی بێرناردۆ سێلڤا بە کارتی سوور) نەبوایە، هەلی گەڕانەوەیان دەبوو.

لە کۆتایدا سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆندۆر ڕۆدری وتی: پێموایە هەوڵیان دا من و ڤینیسیۆس بخەنە بەرانبەر یەکدی، بەڵام مەسەلەکە بەو شێوەیە نییە، من ڕێزێکی زۆرم بۆ ئەو هەیە و بۆ هەموو ئەو کارانەی لەو ساڵەدا ئەنجامی دان، ئەوە کەسانی دیکەن بڕیار دەدەن کێ خەڵاتی باڵۆندۆر دەباتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

سەرەتا