02/04/2026 694 جار خوێنراوەتەوە

ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵێب

میکێڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر هەموو نازناوەکان ئاشکرا دەکات.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنیدا، سەرەتا ڕاهێنەری گەنەرز پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەران کرد و تی: دەمەوێت پێتان بێڵم زۆر ئەرێنی بن و دڵنیام ئەم وەرزە دەگەین بە ئامانجەکانمان، من بە ڕێگەی تایبەت و جیاواز هانی یاریزانەکانم دەدەم، بەڵام لەگەڵ هەر یاریزانێک شێوازی جیاواز بەکار دەهێنم.

میکێڵ ئاماژە بەوەش دەکات، دوای یاریی هەڵبژاردەکان هەر یارییەک کە ئەنجامی دەدەن وەک یاریی کۆتایی دەبێت، لە ئێستادا زۆر بە جۆش و خرۆشن و دەست بە ڕکابەرییەکان دەکەنەوە و یاریی مان و نەمان ئەنجام دەدەن.

لە کۆتایدا سەبارەت بە تۆپە جێگیرەکان، ئارتێتا دەڵێت: بۆ تیپەکەی من یەکلاکەرەوەن، ئێمە زۆر مەشق لەسەر تۆپە وەستاوەکان دەکەین و لە ئێستادا ئەم خاڵە یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکان بۆ بردنەوە و ڕێژەی سەدا 33ـی هەموو گۆڵەکانی لە تۆپی پێی ئێستا لە تۆپە جێگیرەوەکانەوە دەکرێت، ئەگەر دەتەوێت ڕکابەری لەسەر هەموو نازناوەکان بکەیت، دەبێت لە تۆپە جێگیرەکان شارەزا بیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 1 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 1 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

سەرەتا