25/03/2026 437 جار خوێنراوەتەوە

ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ بردنەوەی جامی جیهانی پاڵێوراو نییە.

 لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا ڤینی وتی: مایەی شانازی و خۆشحاڵییە لەژێر دەستی ئانچلۆتی م ڕاهێنان بکەم، کاتێک لە ڕیاڵ مەدرید بووم و ئەگەری هاتنی ئەو بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل دروست بوو، بیرۆکەکەم زۆر بەدڵ بوو، چونکە دەمویست لەگەڵیدا کار بکەمەوە، بە هاتنی ئەو بیرۆکەی ڕوونترمان لەسەر شێوازی یاریکردن بۆ دروست بووە و فشارەکان لەسەرمان کەمی کردووە و دەمانەوێت بەڕازیل بگەڕێتەوە بۆ لووتکە.

هێرشبەرەکە هیوادارە ئەوەی ئێستا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەکەشی ئەنجامی بدات، پێشیوایە بەڕازیل بۆ بردنەوەی مۆندیال پاڵێوراوەی سەرەکی نییە، بەڵام درێسی بەڕازیل قورسایی مێژووی خۆی هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی تۆپە وەستاوەکانەوە یارییەکان یەکلا بکەنەوە و بەو شێوەش نازناوەکە دەبرێتەوە.

ڤینسیۆس ئاماژە بەوەش دەکات، بیر لە چوون بۆ خولی ئەمریکی ناکاتەوە و تەنیا شتێک کە بیری لێدەکاتەوە یاریکردنە بۆ ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ.

لە کۆتایدا جۆنیۆر ئەوە دەخاتەڕوو، ساڵی ڕابردوو ئەگەر ڕافینیا باشترین یاریزان نەبووبێت، ئەوا دووەم یاخوود سێیەم باشترین یاریزانی جیهان بووە، هیواداریشە نێماڕ بە تەواوی ئامادە بێت و بانگهێشتی مۆندیال بکرێت، چونکە ئەو نموونەی باڵای یاریکردنییەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا