پێش 2 هەفتە 565 جار خوێنراوەتەوە

دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئیدین دزیکۆی بۆسنی ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکەیان بە ئاسایی دەبینێت.

 لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەک بڵاوکرایەوە و تیایدا دەرکەوت، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە تایبەتی (دی مارکۆ) دڵخۆشە و ئاهەنگ دەگێرێت بەوەی لە یاریی نیوان بۆسنە و وێڵز، هەڵبژاردەی بۆسنە براوە بووە و بەرانبەر وێڵز یاریی ناکەن.

لەو بارەیەوە دزیکۆ کە هێرشبەری هەڵبژاردەی بۆسنەیە و پێشتر لە ئینتەرمیلان هاوتیمی دی مارکۆ بووە قسەی بۆ میدیاکان کردووە و سەرەتا دەڵێت: بۆ من هەموو شتێک ئاسایی بوو، ئێستا بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە شتە ئاساییەکان گەورەتر لەوەی کە هەن نیشان دەدرێن، ئێمەش ئارەزوویەکمان هەبوو، لەوانەیە ئەوە بووبێت کە ڕووبەڕووی ئیتاڵیا نەبینەوە، بەڵام دڵنیا نیم بۆچی ئەوان نەیاندەویست بەرامبەر وێڵز یاری بکەن.

لە بەردەوامی قسەکانیدا هێرشبەرەکەی بۆسنە وتی: ئێمە بەبێ ترس و بۆ بردنەوە یارییەکەمان ئەنجام دا. ئەگەر هەڵبژاردەیەکی وەک ئیتاڵیا کە خاوەنی چوار نازناوی مۆندیالە، پێویست بکات لە وێڵز بترسێت، ئەوە واتای وایە شتێک بەباشی کار ناکات.

لە کۆتایدا دزیکۆ ئاشکرای کرد، دیمارکۆ نامەی بۆ ناردووە و پێی وتوە کە مەبەستی بێڕێزیکردن نەبووە، ئەویش پێی وتوە، "ئەمە قسەی بێمانایە و هیچ کێشەیەک نییە."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

سەرەتا