3 رۆژ پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
پرۆژەیەك لە كۆنگرێس بۆ سنورداركردنی ترەمپ لە بەشداریی جەنگ ڕەتكرایەوە
پەیام
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژەیاسای دەستبەستنی سەرۆكی وڵاتی بۆ هێرشكردنە سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتكردەوە.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا ئەو پڕۆژەیاسایەی ڕەت كردەوە كە لەلایەنە دیموكراتەكانەوە بە مەبەستی ڕێگری لە دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنێكی سەربازی دژی ئێران بەبێ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی پێشوەختەی كۆنگرێس، پێشكەش كرابوو.
پڕۆژەیاساكە لە 16ی حوزەیرانەوە لە لایەن (تیم كین) سیناتۆری دیموكراتەكانەوە پێشكەش كراوە و بە زۆرینەی 53 دەنگ بەرانبەر 47 دەنگ شكستی پێ هێنرا.
لە میانی وتەیەكی بەر لە دەنگدانەكە (تیم كین) ئاماژەی بەوە كرد "پڕۆژەیاساكە پشتی بە بڕیاری دەسەڵاتەكانی جەنگ لە ساڵی 1973 بەستووە كە لە میانی جەنگی ڤێتنامدا بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك لە هێرش و چوونە نێو جەنگەوە بەبێ ڕەزامەندی كۆنگرێس، بڕیاری لەسەر درا.
ئەو سیناتۆرە دەڵێت: ئەوەی كە لەم چەند ڕۆژەدا ڕوویداوە جەختكردنەوەیە لەوەی بڕیاری چوونە نێو جەنگ، گەورەترە لەوەی بۆ كەسێك جێبهێڵرێت.
پڕۆژەیاساكە ناوی "بڕیاری دەسەڵاتەكانی جەنگ"ـە و تێیدا هاتووە كە سوپای ئەمریكا ناتوانێت هیچ بڕیارێكی ڕاستەوخۆ دژی ئێران جێبەجێ بكات بەبێ پێدانی دەسەڵاتی ڕوون لەلایەن كۆنگرێسەوە، یان ڕاگەیاندنی فەرمی جەنگەوە، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە