10 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری سی ئای ئەی: بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران چەند ساڵێك گەڕایەوە دواوە
پەیام
بەڕێوەبەری دەزگای سی ئای ئەی-ی ئەمریكا دەڵێت: زیانی گەورە بەر دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران كەوتووە و بەو هۆیەوە بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە چەند ساڵێك دواكەوتووە.
جۆن ڕاتكلیڤ، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا (سی ئای ئەی) چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنیی پێشكەش بە كۆنگرێس كردووە، بەپێی میدیاكانی ئەمریكا لەو بەڵگەنامانەدا هاتووە، ئەو دامەزراوانەی ئێران كە كانزای دەگمەنی تێدا ئامادە دەكرا وەك پێكهێنەری سەرەكیی چەكی ئەتۆمی وێران كراون و زیانی گەورەیان بەر كەوتووە، چاككردنەوەی ئەم زیانانەش پێویستی بە چەند ساڵێكە بۆ ئێران.
بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ئاماژەی بەوە داوە، زانیاریی هەواڵگریی ورد و ڕاستیان هەیە كە چەند دامەزراوەیەكی ئەتۆمیی ئێران لە هێرشەكاندا وێران كراون، ڕاشیگەیاندووە: زۆرینەی ئەو یۆرانیۆمەی ئێران پیتاندوویەتی بۆ چەكی ئەتۆمی، هێشتا لەناو دامەزراوەكانی ئەسفەهان و فۆردۆ-دان كە زیانیان بەركەوتووە.
خستنەڕووی ئەم بەڵگەنامانە لەلایەن سی ئای ئەیەوە لەكاتێكدایە بەشێك لە ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا گومانیان لەوە هەیە هێرشەكانی ئەمریكا كارا بووبن و سوودی ئەوتۆیان گەیاندبێت، ئەوان دەڵێت بانگەشەكانی ئیدارەی ترەمپ ڕاست نییە و دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران زیانی ئەوتۆیان بەرنەكەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە