3 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ئەگەر ئێران بیر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە هێرشی دەكەمەوە سەر
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئێران دەكات ئەگەر وەك خۆی دەڵێ "ئەو وڵاتە بیر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بیر لە هێرشكردنەسەری دەكەمەوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: ئێران نیازی بە كۆبوونەوە هەیە، وەك خۆیشتان دەزانن دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وێران بوون.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش دا ئەو ڕێگریی لە تیرۆركردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كردووە و وتیشی: دوابەدوای قسەكانی خامنەیی لەبارەی سەركەوتنی لە جەنگەكەدا كاركردن بە سووككردنی سزاكانی سەر تارانم ڕاگرتووە.
ترەمپ قسەكانی خامنەییشی تایبەت بە سەركەوتنی وڵاتەكەی لە جەنگدا بە "درۆ" ناوبرد و وتیشی: ئێران و ئیسڕائیلیش شكستیان هێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە