3 رۆژ پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم: دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران پێویستى بە ڕێككەوتنە
پەیام
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕاگەیاند: دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بە پڕۆسەی سەربازی كۆتایی پێ نایەت، ئەوە پێویستە بە ڕێككەوتن بێت.
لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم وتی: ئێران دەوڵەتێكی پێشكەوتووە لە تەكنەلۆجیای ئەتۆمدا، پڕۆسەی سەربازی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران چارەسەر ناكات، پێویستە بگەینە ڕێككەوتنێك.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم وتیشی: دەشێت بەهۆی هێرشەكەی ئەمریكاوە بەشێك لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بە هێرشەكان لەنێو چووبن، بەڵام دەكرێت بەشێكیشی گواسترابنەوە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی شوێنی ئێستا ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوە نازانێت.
دوێنێ، هەینییش بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەختی كردەوە پێویستە كاری پشكنەرانی ئاژانسەكە لە ئێران بەردەوام بێت، ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئێران هاریكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەڵپەسارد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە