3 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

نیویۆرك.. سەركەوتنی موسڵمانێك لە هەڵبژاردنەکان هەڵمەتەكانی دژ بە موسڵمانانی زیادكردووە

پەیام 

دوای سەركەوتنی زوهران مەمدانی سیاسەتمەداری موسڵمان لە هەڵبژاردنە بەراییەكانی پارتی دیموكرات بۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، بڵاوكراوە ئەلیكترۆنییەكانی دژ بە موسڵمانان بەرزبوونەوەی زۆری تۆمار كردووە. 

بڵاوكراوەكانیش هەڕەشەی كوشتن و پاڵاوتنی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە بە هاوشێوەی هێرشەكانی 11ی ئەیلولی 2011 لەخۆدەگرن. 

كییەر ئەكشن، كە باڵی بەرگرییە لە مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پەیوەندییە ئیسلامییەكان (كیر) ڕایگەیاند: نزیكەی 127 داوا لەسەر بڵاوكراوەكان تۆمار كراوە كە بریتین لە ڕقلێبوونەوە و توندوتیژی ئاڕاستەی مەمدانی، یان هەڵمەتەكەی لە ڕۆژی دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان كراوە. 

ڕێكخراوەكە ڕایشیگەیاند: ئەو ژمارەیە پێنج هێندەی تێكڕایی ڕۆژانەیە كە پێشتر و لەم مانگەدا تۆمار كراون. 

بەشێوەیەكی گشتییش ڕێكخراوەكە نزیكەی 6200 بڵاوكراوەی لە ئینتەرنێت بەدی كردووە كە لەهەمان ڕۆژدا بەشێوەیەك لە شێوەكان بێڕێزی و دژایەتی بۆ ئیسلام تێدابووە. 

ڕێكخراوەكە وتیشی: نزیكەی لە سەدا 62ی بڵاوكراوەكانی دژەموسڵمانان كە مەمدانی كردووەتە ئامانج لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس)ەوە بووە.

دوای ئەوەی ئەندرۆ كۆمۆ سەرۆكی پێشووی شارەوانی ویلایەتی نیویۆرك دانی بە شكستی خۆیدا نا، زوهران مەمدانی تەمەن 33 ساڵ ڕۆژی سێشەممە سەركەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنە بەراییەكان ڕاگەیاند و ئەگەر لە هەڵبژاردنی مانگی 11دا سەركەوتوو بێت دەبێتە یەكەم سەرۆكشارەوانی مسوڵمانی بەڕەچەڵەك هندی لە شاری نیویۆرك. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئەگەر ئێران بیر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە هێرشی دەكەمەوە سەر

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك.. سەركەوتنی موسڵمانێك لە هەڵبژاردنەکان هەڵمەتەكانی دژ بە موسڵمانانی زیادكردووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتن: ڕۆژاوا هەرچەندە هەوڵی بەخاكسپاردنی ڕووسیا دەدات، بەڵام خۆی بەمنزیكانە دەمرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ چین كردووە و دەکرێ لەگەڵ هیندستانیش بیکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەوروپا داواى دەستبەجێ هەڵگرتنى گەمارۆى سەر غەززە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیەوێت لەڕێى سوككردنی سزاکانیەوە، ئێران بۆ دانوستانەكان بگەڕێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ڕژێمه‌كه‌ی ده‌گۆڕین

سەرەتا