9 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا بەرفراوانترین هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ئۆكرانیا
پەیام
ڕووسیا هێرشێكی گەورەی ئاسمانیی كردە سەر ئۆكرانیا، بەرپرسانی كیێڤ دەڵێن لەسەرەتای جەنگەوە ئەمە بەرفراوانترین هێرشی ڕووسیایە.
ڕووسیا لە هێرشەكەدا سەدان فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و دەیان مووشەكی بەكار هێنا و چەندین خاڵی لە قوڵایی خاكی ئۆكرانیا كردە ئامانج، ئەمەش وەك نامەیەكی مەیدانی لێك دەدرێتەوە بۆ ئەمریكا و ئەورووپا كە ڕووسیا ئامادە نییە لەژێر فشاری سەربازی و سزای ئابووریدا بچێتە سەر مێزی دانوستان.
لە كیێڤی پایتەخت دەنگی تەقاندنەوەی مووشەك لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە بیسترا، لە خاركیڤ و دنیبرۆیش دەنگی تەقینەوە بیسترا. هاوكات وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی دۆنیتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا بەرەوپێشچوونیان تۆمار كردووە و شارۆچكەیەكیان كۆنترۆڵ كردووە.
هەروەها بەرپرسانی ئۆكرانیا بە میدیاكانیان وتووە، ئەم هێرشەی ڕووسیا گەورەترین هێرشە لەسەرەتای جەنگەوە كرابێت.
هاوكات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، ڕۆژئاوا تێگەیشتووە كە ناتوانێت ئامانجی خۆی بەدی بهێنێت كە شكستی ستراتیژیی ڕووسیایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە