1 رۆژ پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: هه‌فته‌ی ئاینده ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند پێی وایه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
تڕه‌مپ له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان به‌ر له به‌جێهێشتنی كۆشكی سپی به‌ره‌و ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌كردنی كۆچبه‌ره‌كان له فلۆریدا، ڕایگه‌یاند: بنیامین نه‌ته‌نیاهو هه‌فته‌ی داهاتوو دێت بۆ ئێره و له باره‌ی زۆر بابه‌ته‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
وتیشی: له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهو پێ‌داگر ده‌بم سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به جه‌نگ له غه‌ززه، وتیشی: بڕوام وایه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ین به ڕێكه‌وتن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نه‌ته‌نیاهۆش ده‌یه‌وێت كۆتایی به جه‌نگی غه‌زز بهێنێت دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ی به یه‌كه‌وه له دژی ئێران تۆماریان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌خشی ڕادیۆی زایۆنی"تڕه‌مپ هه‌وڵی ڕێككه‌وتنێكی گه‌وره ده‌دات كه بارمته ئیسڕائیله‌كان ئازاد بكرێن و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی فراوان بكرێت".
لای خۆیه‌وه، گه‌دعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: ڕاگرتنی جه‌نگ په‌یوه‌سته به ئازادكردنی ڕفێنراوه‌كان و چه‌كدانانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە