7 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
یونیسێف: 45 ملیۆن منداڵ پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه
یونیسێف ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ساڵی 2025دا 45 ملیۆن منداڵ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
ڕێكخراوی یونیسێف ڕایگه‌یاند: ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، بووه‌ته هۆكاری كوشتن یان تێكدانی جه‌سته‌ی یان ئاواره‌بوونی زیاتر له 12 ملیۆن منداڵ، كه تێكڕا ده‌كاته كوشتن یان تێكدانی جه‌سته‌ی هه‌ر منداڵێك له 15 خووله‌كدا و ئاواره‌بوونی منداڵێكیش له پێنج چركه‌دا.
ڕێكخراوی یونیسێف له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕاپۆرته‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن زیاتر له 12 ملیۆن منداڵ ئاواره بوون، هه‌روه‌ها زیاتر له 40 هه‌زار منداڵ بریندار بوون و نزیكه‌ی 20 هه‌زار منداڵی دیكه كوژراون.
ڕێكخراوه‌كه وتیشی: نزیكه‌ی 110 ملیۆن منداڵ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ژین كه كاریگه‌ری ململانێكانیان له‌سه‌ره.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی یونیسێف ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، به‌هۆی به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كان و لاوازییه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌كات، له ساڵی 2025دا 45 ملیۆن منداڵ له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
ئێدوارد بیگبیده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی یونیسێف له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ململانێكانه‌وه له ناوچه‌كه، به تێكڕایی هه‌ر پێنج چركه‌یه‌ك ژیانی منداڵێك تێكده‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە