24 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ست؛ هه‌شت دیلی زیندوو ئازاد ده‌كرێن
قه‌ته‌ر پێشنیازێكی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كه قۆناغی یه‌كه‌می 60 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌زگای په‌خشی زایۆنی له دوو سه‌رچاوه‌ی دبلۆماسییه‌وه وه‌ری گرتووه "پێشنیازه‌كه‌ی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ پێشینیازه‌كانی پێشووی ستیڤ ویتكۆف له‌یه‌كه‌وه نزیكن، قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ست بڕیاره 60 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و له ڕۆژی یه‌كه‌مدا هه‌شت دیلی زیندوویی زایۆنی لای حه‌ماس ئازاد بكرێن، هه‌روه‌ها دوو دیلی دیكه له ڕۆژی په‌نجاهه‌میندا ئازاد بكرێن".
ته‌لئه‌بیب پێی وایه حه‌ماس تا ئێستا 50 دیلی لاماوه، له‌و ژماره‌یه 20یان زیندوون، بڕیاره له‌و 60 ڕۆژه‌دا به‌پێی پێشنیازه‌كه ته‌رمی 18 دیلیش ڕاده‌ستی قه‌واره‌كه بكرێنه‌وه.
تا ئێستا قه‌ته‌ر له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست به‌رده‌وامن.
ئه‌و سه‌رچاوه ورده‌كاری زیاتری ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام بڕیاره له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی له گرتووخانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئازاد بكرێن كه به‌پێی زانیارییه‌كان زیاد له 10 هه‌زار و 400 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی لای قه‌واره‌كه گیراو و ده‌ستبه‌سه‌رن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە