5 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا: تا درهنگ نهبووه پێویسته ئێران بهرپرسیارێتی خۆی بهجێ بگهیهنێت
پةيام
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تامی بروس وێڕای ئیدانەکردنی بریاری ئێران بۆ هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی (UAEA)، ڕایگەیاند، "ئەوە قبوڵکراو نییە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لە ئاست بڕیاری هەڵپەساردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە لایەن ئێرانەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەوە قبوڵکراو نییە کە کاتێک ئێران دەرفەتی ئەوەی هەیە ڕێگەی ئاشتی و ئارامی هەڵبژێرێت و هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بدات، ئەوە بژاردەی هەڵپەساردن هەڵدەبژێرێت".
تامی بروس وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەڵوێستەی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە تاران هەتا درەنگ نەبووە، بەرپرسیارێتی خۆی بە جێ بگەیەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تامی بروس بانگەشەی ئەوەشی کرد کە "لە ژێر سێبەری سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئێران نەبووە خاوەنی چەکی ناوەکی و ناشبێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە