1 رۆژ پێش ئێستا
310 جار خوێنراوەتەوە
توركيا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی ئاوی زیاتر بۆ عێراق به‌ربداته‌وه
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆکكۆماری توركیا ڕه‌مه‌زاندی له‌سه‌ر زیادكردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فوڕات له چركه‌یه‌كدا بۆ 420 مه‌تر چوارگۆشه، ده‌ربڕیوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه نوسینگه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه "له دیداری شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره، مه‌شهه‌دانی داوای كردووه پشكی ئاوی عێراق له هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فوڕات زیاد بكرێت، تا بگات به سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق، به تایبه‌ت باشووری عێراق كه به‌ده‌ست وشكه‌ساڵییه‌وه ده‌ناڵێنن".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه "ئه‌ردۆغان داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سه‌ند كردووه و، بڕیاری داوه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه، 420 مه‌تر چوارگۆشه له چركه‌یه‌كدا به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ر بدرێته‌وه".
ده‌شڵێت ئه‌ردۆغان وتوویه‌تی: توركیا هاوبه‌شی برا عێراقییه‌كانی ده‌كات له‌وه‌ی خودا پێی به‌خشیون و ناكرێت لێیان بگرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە