19 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەم هەفتەیەدا ڕێككەوتن و ئاگربەستی غەززە واژوو دەكرێت

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت لەم هەفتەیەدا ڕێككەوتنی غەززە دەكرێت، میدیای زایۆنیش باسی مەرجەكانی حەماس دەكات و دەڵێت "ئاڵنگارییەكی نوێی بۆ سەركردایەتیی ئیسڕائیل تێدایە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: شتێكی باشە كە حەماس وەڵامی ئەرێنیی پێشنیازی ڕێككەوتن و ئاگربەستی داوەتەوە. و ڕاشیگەیاند: لەم هەفتەیەدا لایەنەكان دەگەنە ڕێككەوتن لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەكان و ئاگربەستەوە لە كەرتی غەززە.

هاوكات كەناڵی 12ی ئیسڕائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵاوە بلاوی كردووەتەوە، قەوارەی زایۆنی وەڵامەكانی حەماسیان پێ گەیشتووە و تاوتوێی دەكەن. هەروەها چاوەڕێ دەكرێت شاندێكی قەوارەكە بەرەو قەتەڕ بكەوێتە ڕێ بۆ ئەوەی دانوستان لەبارەی مەرجەكانی ڕێككەوتنەوە بكات. پێشبینی دەكرێت بە زووییش دانوستانی ناڕأستەوخۆ لەنێوان حەماس و ئیسڕائیل دەست پێبكات.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: دانوستانی ئەمجارە ڕۆژێك یان ڕۆژونیوێك زیاتر ناخایەنێت.

ئاشكراشی كردووە "حەماس لەسەر سێ داواكاریی سەرەكیی خۆی سوورە لەبارەی خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەوە، ئەوانیش گەڕانەوەیە بۆ شێوازی دابەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان لە غەززە بۆ شێوازی پێشتر، دوای 60 ڕۆژی ئەم گەڕەی ئاگربەست درێژ بكرێتەوە و دووبارە جەنگی سەر غەززە دەست پێ نەكاتەوە. 
مەرجی سێیەمیش ئەوەیە نەخشەی كشانەوەی سوپای داگیركەر ڕوون و دیاریكراو بێت و تەواوی كەرتەكەش بگرێتەوە".

هەروەها دەستەی پەخشی ئیسڕائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەڵێت: دەستكارییەكانی حەماس لە وەڵامدانەوەی پێشنیازەكەدا ئاڵنگاریی بۆ بەرپرسان و خاوەنانی بڕیار لە قەوارەكە دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەکەمجار لە 52 ساڵى ڕابردوودا پلەى گەرما لە كۆریای باشوور گەیشتە 23 پلە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر 29 هەزار هێكتار زەوی سوتاندووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەم هەفتەیەدا ڕێككەوتن و ئاگربەستی غەززە واژوو دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا داوای ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل لە داهاتوودا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا وەك یەكەم وڵات بە فەرمی دانی نا بە حكومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: بەمزووانە لایەنى فەلەستینى وەڵامی پێشنیازی ئاگربەست دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا نیازى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى لەگەڵ ئێران هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای تۆڕێكی بازرگانیی دا كە نەوتی ئێرانیان بە ناوی عێراقەوە فرۆشتووە

سەرەتا