18 کاتژمێر پێش ئێستا 297 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر 29 هەزار هێكتار زەوی سوتاندووە

پەیام 

لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا لافاو هەستاوە و تا ئێستا 24 كەس گیانیان لەدەست داوە، لە كالیفۆرنیاش 29 هەزار هێكتار زەوی سوتاوە و ئاگرەكە بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو بارانی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی ویلایەتی تەكساسی لە نێوەڕاستی باشوور گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون، فەرماندەی پۆلیسی هەرێمی كیەر، ویلایەتی تەكساسیش ڕایگەیاند: بەهۆی لافاوەوە تا ئێستا 24 كەس گیانیان لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 237 كەسیان ڕزگار كردووە، بەڵام سەدانی دیكە بێسەروشوێنن و لەنێویاندا 25 منداڵ هەن كە لە كاتی لافاوەكەدا لە كۆی 700 منداڵ لە خێوەتگەیەكی هاوینەدا بوون.

بەرپرسەكە جەختیشی كردەوە "هەڵمەتی گەڕان و ڕزگاركردن بەردەوامە و تیایدا 14 هەلیكۆپتەر و 12 درۆن و 500 ئەندامی تیمی ڕزگاركردن بەشدارن".

بەرپرسانی خۆجێیی تەكساس دەڵێن: لافاوەكە دوای دوو كاتژمێر لە بارانی بەخوڕ دروست بووە.

لەلایەكی دیكەوە، ئاگر لە چەند ناوچەیەكی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە كەناراوەكانی ڕۆژاوای ئەمریكا كەوتووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 29 هەزار هێكتار زەوی سووتاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەکەمجار لە 52 ساڵى ڕابردوودا پلەى گەرما لە كۆریای باشوور گەیشتە 23 پلە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر 29 هەزار هێكتار زەوی سوتاندووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەم هەفتەیەدا ڕێككەوتن و ئاگربەستی غەززە واژوو دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا داوای ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل لە داهاتوودا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا وەك یەكەم وڵات بە فەرمی دانی نا بە حكومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: بەمزووانە لایەنى فەلەستینى وەڵامی پێشنیازی ئاگربەست دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا نیازى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى لەگەڵ ئێران هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای تۆڕێكی بازرگانیی دا كە نەوتی ئێرانیان بە ناوی عێراقەوە فرۆشتووە

سەرەتا