7 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا سزای تۆڕێكی بازرگانیی دا كە نەوتی ئێرانیان بە ناوی عێراقەوە فرۆشتووە
پەیام
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت سزای تۆڕێكی بازرگانیی داوە كە نەوتی ئێرانیان بە قاچاخ بە ناوی نەوتی عێراقەوە فرۆشتووە.
وەزارەتەكە دەڵێت، ئەو تۆڕە بازرگانییە لەلایەن بازرگانێكی عێراقییەوە سەرۆكایەتی كراوە بەناوی "سەلیم ئەحمەد سەعید" و لەساڵی 2020 ـەوە بە بەهای ملیاران دۆلار نەوتی ئێران دەفرۆشێت و دەگوازێتەوە، هەروەها بەشێك لە نەوتی عێراقی تێكەڵ كردووە و بەناوی ئەوەی كە نەوتەكە عێراقییە لە بازاڕەكاندا مامەڵەی پێوە كردووە.
لای خۆیەوە براین نیلسۆن، بریكاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی سەرچاوەكانی داهاتی تاران و فشارخستنە سەر ئابووریەكەی بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران سەرچاوەی داراییان نەمێنێت.
وەزارەتە ئەمریكییەكە دەڵێت، سزای چەند كەشتییەكی بازرگانیی داوە بەتۆمەتی ئەوەی بە نهێنی بەشداربوون لە گواستنەوەی نەوتی ئێرانی. هەروەها سزای ژمارەیەك بەرپرسی باڵا و دامەزراوەی كۆمەڵەی "قەرزول حەسەنە"یان داوە كە سەر بە حزبوڵڵای لوبنانیین و بە شاراوەیی ملیاران دۆلا مامەڵەی بازرگانییان بۆ حزبوڵڵا كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە