5 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا داوای ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل لە داهاتوودا دەكات
پەیام
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: پێویستە ڕووبەڕووبوونەوەكان لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.
سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەڕحان هاوتا سعودییەكەی لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا ڕایگەیاند: هیوادارم ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت و ڕێگری لەهەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە داهاتوودا بكرێت.
سەبارەت بە سووریاش هەڵوێستی خۆی دووبارە كردەوە و وتی: پێویستە پارێزگاری لە خاك و سەروەرییەكەی بكرێت، هاوكات لەپێناو گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە داوای لە قەوارەی زایۆنی كرد هێرشەكانی ڕابگرێت.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی سعودییە نامەیەكی دەستی لە هاوتا ڕووسییەكەی سێرگی لاڤرۆفی پێگەیشت، كە باسی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات و گەلەكانیان و ڕێگاكانی هاوكاری و توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی لەسەرجەم بوارەكاندا كردبوو، دوێنێش وەزیری دەرەوەی سعودییە بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە مۆسكۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە