5 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بەمزووانە لایەنى فەلەستینى وەڵامی پێشنیازی ئاگربەست دەداتەوە
پەیام
حەماس سەقاڵی ڕاویژی ناوخۆییەوە و ترەمپیش دەڵێت حەماس لەم چەند رۆژەدا وەڵامی پیشنیازەكان بۆ ئاگربەست دەداتەوە.
بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی فەڵەستینی حەماس ڕایگەیاندووە لە چوارچێوەی گرنگیدانیان بە كۆتایهێنان بە جەنگی قەوارەی زایۆنی دژی گەلەكەیان و گرەنتیكردنی هاتنەژوورەوەی هاوكارییە دەریاییەكان لەگەڵ سەركردەی هێز و گرووپە ناوخۆییەكاندا سەرقاڵی ئەو پێشنیازەی ئاگربەستن كە لەلایەن هێزە نێوەندگیرەكانی میسڕ و قەتەرەوە پێشكەش كراوە.
حەماس باسی لەوەیش كردووە دوای ئەوەی دەگەن بە ئەنجام وەڵامی پیێشنیازەكە ڕادەستی وڵاتانی نێوەندگیر دەكەن و بەشێوەیەكی فەرمی هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاندووە پێشبینی دەكات لە دووشەممەی داهاتوودا حەماس هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشنیازی ئاگربەسیتەوە ڕابگەیەنێت.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی عیبریش بڵاوی كردووەتەوە ترەمپ نیازی هەیە لە میانی دیدارەكەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەكەیان لە ڕۆژی دووشەممە ئاگربەستی غەززە ڕابگەیەنێت، ئەوەیش وایكردووە بەرپرسانی تەلئەبیب لە دانوستانەكاندا كە لە قەتەر بەڕێوە دەچێت چالاكانەتر لە جاران كار بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە