7 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا نیازى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى لەگەڵ ئێران هەیە

پەیام 

میدیای ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ئیدارەی ترەمپ هەوڵ دەدات هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی نێوان واشنتۆن و تاران بەڕێوە بچێت و دانوستان دەست پێ بكاتەوە.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاوی كردووەتەوە، ستیڤن ویتكۆف، نوێنەری ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلان بۆ ئەوە دادەنێت هەفتەی داهاتوو لەگەڵ عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج كۆببێتەوە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە داوە، ئەم كۆبوونەوەیە وەك هەوڵێكی ئەمریكا لێك دەدرێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە.

ئەكسیۆس هەروەها نووسیویەتی، عەممان و قەتەر وەك نێوەندگیر بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەردوو لایەنی ئەمریكا و ئێران بۆسەر مێزی گفتوگۆ ڕازی بكەن.

هەوڵی ئەمریكا بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە لەكاتێكدایە مانگی ڕابردوو ئەمریكا هێرشی كردە سەر چەند دامەزراوەیەكی ئەتۆمیی ئێران، هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان لەناو بردووە و پێویست بە گفتوگۆ ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوای ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل لە داهاتوودا دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا وەك یەكەم وڵات بە فەرمی دانی نا بە حكومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەمزووانە لایەنى فەلەستینى وەڵامی پێشنیازی ئاگربەست دەداتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا نیازى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى لەگەڵ ئێران هەیە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای تۆڕێكی بازرگانیی دا كە نەوتی ئێرانیان بە ناوی عێراقەوە فرۆشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا ڕاگرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. جێگری وه‌زیری پێشووی به‌رگری به‌ 13 ساڵ زیندانی سزادرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: له‌ ناوچه‌ی‌ دۆنیتسك له‌ ئۆكرانیا به‌ره‌وپێشچوونمان تۆمار كردووه‌

سەرەتا