18 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە شەهیدبوون

پەیام

جەنگی سەر كەرتی غەززە 638 ڕۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆیش زیاتر لە 40 فەڵەستینی دیكە شەهید بوون.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، ئەمڕۆ سوپای زایۆنی بۆردومانی چەند ناوچەیەكی فراوانی لە كەرتی غەززە كرد لە نێویاندا كەمپی بریج و ناوچەی مەواسی لە خانیونس و ناوچەی شێخ ڕزوان لە باكووری كەرتەكە و بەهۆیەوە تا ئێستا 42 فەڵەستینی شەهید و دەیانی دیكە بریندار بوون.

كۆمەڵگەی پزیشكیی ناسر ڕایگەیاندووە: تەرمی نۆ شەهید گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكەیان كە سیانیان منداڵن و لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بە گوللەی سوپای زایۆنی پێكراون.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانە مەیدانییەكان باسی لەوەش كردووە "كەمی سووتەمەنی دۆخێكی كارەساتباری دروست كردووە و گەیشتوون بە كەمترین ئاستی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ برینداران، هێشتایش قەوارەكە ڕێگری لە گەیشتنی سووتەمەنی دەكات".

لای خۆیەوە سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی فەڵەستین بڵاوی كردەوە: كەرتی غەززە هەڕەشەی داڕمانی تەواوەتی بەهۆی قەیرانی سووتەمەنییەوە لەسەرە.

ئەو وتیشی: غەززە پێویستی بە 275 هەزار لیتر سووتەمەنی ڕۆژانەیە و ئەوەی بەردەستە تەنیا كەمتر لە نیوەی ئەو بڕەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشی خەباتكارانی فەڵەستینی لەغەززە بەهێزتر دەبێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان گەشبینیی بە ڕادەستكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان لەلایەن ترەمپەوە بە ئەنقەرە ڕاگەیاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە شەهیدبوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی دەیان گەڕەك لە خانیونس دەكات كە هەزاران ئاوارەی تێدایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆكەخانەكانی ئێران دەستیان بە گەشتە نێودەوڵەتییەكان كردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تیمەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. سێ سەربازی ئیسرائیل كوژران و دوای پێنج كاتژمێر تەرمەكانیان دەربازكران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ دژایەتیی هەڵبژاردنی زوهران مەمدانی بۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك دەکات

سەرەتا