4 کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ دژایەتیی هەڵبژاردنی زوهران مەمدانی بۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك دەکات

پەیام 

ترەمپ دژایەتی خۆی بە هەڵبژاردنی زوهران مەمدانی بە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك ڕاگەیاند و هەڕەشەی وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامەی ئەمریكی لێدەكات.

لە لێدوانێكدا لەسەر هەوڵی هەڵبژاردنی زوهرە مەمدانی وەك سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دژایەتی خۆی بۆ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد هەرگیز ڕێگە بەوە نادات.

ترەمپ وتیشی: بەشێك لە ئەندامانی پێشووی كۆنگرێس و سەرۆكانی پێشووی وڵاتەكەی، بە ئاشكرا پشتیویانی لە سیستمی سۆشیالستی و ماركسی و شویوعیەت دەكەن، مەمدانیش دەیەوێت پارە لە پۆلیس بكێشێتەوە، ئەو لەسەر ئاستێكی باڵا شیوعییە و دەیەوێت نیویۆر وێران بكات.

ئاماژەی بەوەیش كردووە نەوەكانی پێشوویان خوێنیان تەنیا بۆ ئەوەنەداوە كە وڵاتەك ڕادەستی ماركسییەكان نەكەن، ئەمریكا هەرگیز و بەهیچ شێوەیەك نابێت بە شیوعی لە نێویدا نیویۆرك.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش زوهران مەمدانی ئاماژەی بەوە كردبوو ترەمپ بە وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامە و دەركردنی هەڕەشەی لێكردووە و تۆمەتباری كردووە بە دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانی لە بواری سیاسەتی كۆچبەریدا.

زوهران مەمدانیی تەمەن 35 ساڵ كە بەڕەگەز هندییە و لە دایكبووی وڵاتی ئۆگەندایە، ئەندامی حزبی دیموكراتەكانی ئەمریكایە و پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، ئەگەر پۆستەكە بەدەست بهێنێت دەبێتە یەكەم سەرۆك شارەوانی موسوڵمان لە نیویۆرك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ دژایەتیی هەڵبژاردنی زوهران مەمدانی بۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك دەکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و گەمارۆكانی سەر كەرتی غەززە بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی به‌شدار بووه‌ له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: تا دره‌نگ نه‌بووه‌ پێویسته‌ ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یونیسێف: 45 ملیۆن منداڵ پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆیی هه‌یه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا زیانێكی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری له‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كان داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی هاریكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌پێی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ست؛ هه‌شت دیلی زیندوو ئازاد ده‌كرێن

سەرەتا