4 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
فڕۆكەخانەكانی ئێران دەستیان بە گەشتە نێودەوڵەتییەكان كردەوە
پەیام
دوای ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ ماوەی 20 ڕۆژ، یەكەمین فڕۆكە گەشتی ئاسمانی بۆ ئێران ئەنجام دا.
دەسەڵاتی فڕكەوانیی ئێران بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ هێڵی فڕكەوانیی دوبەی لە ئیماراتەوە گەشتێكی بۆ تاران ئەنجام داوە و، بوو بە یەكەم فڕۆكە لە دوای ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكە بەهۆی شەڕەوە بگاتە تارانی پیتەخت و، لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی بنیشێتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی ئێران دەشڵێت: گەشتەكە بە مۆڵەتی فەرمی و دوای هەماهەنگییە ئەمنیی و دیبلۆماتییەكان بووە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانیش بۆ گەشتیاران بە سەركەوتوویی و بە ڕەچاوكردنی پێوەرەكان ئەنجام دراون.
دەسەڵاتی فڕكەوانیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆ بەدواوە و لەگەڵ باشتربوونی هەلومەرجی فڕین، گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ وڵاتە جیاوازەكان دەست پێ دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە