6 کاتژمێر پێش ئێستا
180 جار خوێنراوەتەوە
غەززە.. سێ سەربازی ئیسرائیل كوژران و دوای پێنج كاتژمێر تەرمەكانیان دەربازكران
پەیام
میدیا زایۆنییەكان بڵاویان كردەوە سێ سەربازی زایۆنی لە شاری خانیونس لە كەرتی غەززە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە كوژران و هێزی فریاكەوتنی سەربازی تەرمەكانیانی گەڕاندوەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا زایۆنییەكان، لە دوو ڕووداوی جیادا سێ سەربازی زایۆنی كوژران كە دوانیان لە كەرتی غەززە بووە و كەوتوونەتە كەمینێكی هێزەكانی حەماسەوە و هەروەها دانەیەكی دیكەش لە باكوری بێت حانوون بووە.
لەبارەی ناوەڕۆكی ڕووداوەكەوە، راگەیەنراوە، لە باكوری بێت حانوون و لە ئاكامی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێكی سەربازییەوە لەلایەن چەكدارانی حەماسەوە سەربازێكی زایۆنی كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون كە برینی بەشێكیان سەختە.
بەپێی میدیای زایۆنی تەرمی سەربازە كوژراوە و بریندارەكان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە و هێزی فریاكەوتنی سەربازی نەیانتوانیوە بچنە شوێنی رووداوەكە و دوای ئەو ماوەیە بە هێلیكۆپتەری سەربازی و چاودێری ئاسمانیی توانیویانە تەرمی سەربازەكە و بریندارەكان دەرباز بكەن.
هەروەها راشگەیەنراوە، لە كەمینێكی حەماسدا لە شاری خانیونس دوو سەربازی زایۆنی كوژراون و، دواتر هێلیكۆپتەری سەربازیی زایۆنی هاتوەتە شوێنەكە و پاش رووبەرووبوونەوەی سەربازی تەرمەكانیان دەرباز كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە