5 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
تیمەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێشت
پەیام
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، تەواوی تیمەكەیان ئێرانی بەجێهێشتووە و، ڕێگەی پێ نەدراوە سەردانی بنكە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە بكات.
بەپێی راگەیەنراوی ئاژانسەكە، ئەمڕۆ تیمی شارەزایانی ئاژانسە و چاودێرەكانیان لە ڕێگای وشكانییەوە ئێرانیان جێهێشتووە و ڕێگا بە تیمەكانیان نەدراوە سەردانی بنكە ئەتۆمییە بۆردومانكراوەكان لە ئێران بكەن.
ئاژانسەكە رایگەیاندووە، توانیویانە تەواوی تیمەكانیان لە ئێران بپارێزن و سەرجەمیان بە سەلامەتی توانیویانە ئێران بەجێبهێڵن، لەگەڵ ئەوەدا داوایان كردبوو سەردانی بنكە ئەتۆمییەكان بكەن بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای جەنگی 12 رۆژەی نێوان قەوارەی زایۆنی و ئێران، 25ـی حوزەیران پەرلەمانی ئەو وڵاتە تەواوی هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەڵپەسارد و دواتر و لە 2ـی تەمووز لەلایەن سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەوە پەسەندكرا.
هەڵپەساردنی هاوكارییەكان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نیگەرانی وڵاتانی ئەورووپا و ئاژانسەكەی لێكەوتەوە و داوایان لە ئێران كرد لە هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم بەردەوام بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە