2 کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكاری خامنەیی: زۆر بە توندی وەڵامی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا دەدەینەوە

پەیام

ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران، واشنتۆنی بە پێشێلكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی وەڵامێكی خێرا و سەختی لێ كرد.

موحسین ڕەزایی، ڕاوێژكاری موجتەبا خامنەیی و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند ئەمریكا بە پشتگیریكردنی "هێزە بریكارەكانی" و دروستكردنی گرژی لە گەرووی هورمز، بەندەكانی یەكەم و پێنجەمی ڕێككەوتنەكەی پێشێل كردووە. 

ڕەزایی جەختی كردەوە "تاران بێدەنگ نابێت و هەر جۆرە پێشێلكارییەكی نوێ بە وەڵامێكی توند بەرپەرچ دەداتەوە تاوەكو ڕێگری لە تێكچوونی تەواوەتیی ئارامیی ناوچەكە بكات". 

ئەم ئاڵۆزییە نوێیە دوای ئەوە دێت كە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند بەندەرێكی شاری سیریك لە باشووری وڵات ڕووبەڕووی هێرشێكی دوژمنكارانەی بووەتەوە و لە بەرانبەریشدا سوپای پاسداران ڕایگەیاند كە چەند بنكەیەكی ئەمریكای لە ناوچەكەدا كردووەتە ئامانج.
 
ئەم پێكدادانانە كە جارێكی دیكە ترسی هەڵگیرسانەوەی جەنگی دروست كردووەتەوە، تەنیا دوای چەند ڕۆژێك لە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا دێت كە 18ی ئەم مانگە لە لایەن سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆككۆماری ئێرانەوە واژوو كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: حساب بۆ ڕێككەوتننامەی واشنتن ناکەین، داماڵینی چەكیش هێڵی سوورە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری خامنەیی: زۆر بە توندی وەڵامی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتی: 2500 دەریاوان لە گەرووی هورمز دەرباز كران

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بنكەكانی ئەمریكاى لە ناوچەكە بۆردومان كردەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان بە نیازە باج بەسەر كەشتییەكاندا لە گەرووی هورمز بسەپێنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئێران: هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا دانراوە بۆ ڕێگری لە پێكدادان لە هورمز

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ لوبنان گورزێكی كوشندەیە بۆ ئێران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران بە درۆن هێرشی كردە سەر كەشتییەكانی گەرووی هورمز

سەرەتا