2 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
نەعیم قاسم: حساب بۆ ڕێككەوتننامەی واشنتن ناکەین، داماڵینی چەكیش هێڵی سوورە
پەیام
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ڕێككەوتنی لوبنان و ئیسڕائیل بە نێوەندگیری واشنتۆن، حسابی نەبووی بۆ دەكرێت و داماڵینی چەك هێڵی سوورە.
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، لە یەكەم كاردانەوەیدا بەرانبەر بەو ڕێككەوتنەی لە واشنتۆن واژوۆ كرا، بە سوكایەتی و دەستبەرداربوون لە سەروەریی لوبنان وەسفی كرد و ڕایگەیاند "ئەم ڕێككەوتنە بوونی نییە".
نەعیم قاسم هۆشدارییەكی توندی دا و وتیشی: بەستنەوەی كشانەوەی ئیسرائیل داگیركەر بە داماڵینی چەكی موقاوەمە، تێپەڕاندنی هەموو هێڵە سوورەكانە؛ چونكە ئەم هەنگاوە لوبنان دەكاتە بارمتەیەك بێبەرگری لە دەستی ئیسرائیلدا.
لە بەرانبەردا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا داوای كرد تەنیا بەندەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا جێبەجێ بكرێن.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا حكومەتی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی بەبێ هیچ فشارێك سازشی بۆ ئیسرائیل كردووە و كارتە بەهێزەكانی خۆی لەدەست داوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن كە ئێوارەی دوێنێ، هەینی لە واشنتۆن و دوای پێنج گەڕی دانوستان، ڕێككەوتنێكی 14 خاڵی لە نێوان بەیرووت و تەلئەبیب بە چاودێریی ئەمریكا واژوو كرا، كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە وەك هەنگاوێكی مێژوویی بۆ گەڕانەوەی سەروەری دەبینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە