7 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

ئیلۆن ماسك حزبێكی نوێی بە ناوی "پارتی ئەمریكا" دامەزراند

پەیام

ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمریكی دوای جیابوونەوەی لە دۆناڵد تڕەمپ، پێكهێنانی حزبێكی بەناوی "پارتی ئەمریكا" ڕاگەیاند.

ماسك كە لە ماوەی ڕابردوودا كەوتە ناكۆكی لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕۆژێك دوای ئەوەی لە تویتەر داوای بۆچوونی جەماوەری كردبوو لە بارەی پێكهێنانی پارتێكی سیاسی، لە پۆستێكی نوێدا لە هەژمارەكەی خۆیدا پێكهێنانی حزبێكی بەناوی "پارتی ئەمریكا" ڕاگەیاند.

ماسك ڕایگەیاند: پێی وایە نیوەی هاووڵاتیانی ئەمریكا حزبێكی سیاسیان دەوێت، وتیشی: ئەمڕۆ پارتی ئەمریكا دادەمەزرێت بۆ ئەوەی ئازادیتان بۆ بگێڕێتەوە.

ئەم ڕاگەیاندنەی ماسك دوای ڕۆژێك دێت لە واژۆكردنی پڕۆژە یاسای كەمكردنەوەی باج، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك ئەمریكا، یاسایەك كە ماسك هاوپەیمانی پێشووی ترەمپ بە توندی دژی ئەو یاسایە بوو.

ئیلۆن ماسك ڕۆڵێكی گەورەی بینی لە پاڵپشتیكردنی دۆناڵد تڕەمپ لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا و بە دابینكردنی خەرجی بۆ بانگەشەكانی، دواتر بووە ڕاوێژكاری سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەر لەوەی پەیوەندیەكانیان ئاڵۆز بێت و ئیدارەكە جێبهێڵێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك حزبێكی نوێی بە ناوی "پارتی ئەمریكا" دامەزراند

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لووتكەی برێكس لە شاری ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیل دەستیپێکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەکەمجار لە 52 ساڵى ڕابردوودا پلەى گەرما لە كۆریای باشوور گەیشتە 23 پلە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر 29 هەزار هێكتار زەوی سوتاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەم هەفتەیەدا ڕێككەوتن و ئاگربەستی غەززە واژوو دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا داوای ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل لە داهاتوودا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا وەك یەكەم وڵات بە فەرمی دانی نا بە حكومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: بەمزووانە لایەنى فەلەستینى وەڵامی پێشنیازی ئاگربەست دەداتەوە

سەرەتا