8 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
لووتكەی برێكس لە شاری ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیل دەستیپێکرد
پەیام
ئەمڕۆ كارەكانی لوتكەی 17ی كۆمەڵەی وڵاتانی برێكس
لە شاری ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیلی، بە بەشداری سەركردە و سەرۆكانی هێزە ئابوورییە بەرەوپێشچووەكان،
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاسۆكانی هاوكاری نێودەوڵەتی و داڕشتنی دیدگایەك، كە ڕەنگدانەوەی
خواستەكانی جیهانێكی فرە جەمسەری بێت، بەڕێوە دەچێت.
لوتكەكەش لە ڕۆژانی شەش و حەوتی ئەم مانگەدا بەردەوام
دەبێت و تێیدا ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشدار دەبێت و
شاندی ڕووسیا بە سەرۆكایەتی سێرگی لاڤرۆڤ ئامادە دەبێت.
كۆمەڵەی برێكس لە 10 ئەندام پێكدێت كە بریتین لە
ڕووسیا، چین، هیندستان، بەڕازیل و باشووری ئەفریقیا، هەروەها ساڵی ڕابردوو هەریەك
لە وڵاتانی میسر و ئیمارات و ئەسیوبیا و ئێران چوونەتە ناوی و لەمساڵیشدا ئیندۆنیزیا
چووە ناوی.
هاوكات وڵاتانی دیكەی وەك بیلا ڕووس و كوبا و
كازاخستان و ڤێتنام و سعودییە هاوكاری كۆمەڵە دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە