پێش 3 هەفتە
318 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراقی: ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نزیكه
په‌یام
ڕۆژنامه‌ی نیمچه فه‌رمی عێراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه، بەغدا و هەولێر بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هه‌نگاو ده‌نێن و، پێشبینی دەکرێت ئەو پرسە بخرێتە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران.
ڕۆژنامه عێراقییه‌كه ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی بڵاوكردوه‌ته‌وه و به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ڕه‌شنووسه‌كه كه له لایه‌ن به‌غداوه ئاماده‌كراوه حکومەتی هەرێم ڕۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات، لە بەرامبەردا هەرێم ڕۆژانە (46) هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆیی وەردەگرێت”.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن واژوو بكـرێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت و مووچه ده‌نێردرێت.
به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی فیدڕاڵی ئاماده‌ی كردووه، ده‌بێت حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو دۆسیه‌ی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و هه‌روه‌ها نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ كه كه‌متر نه‌بێت له 100 ملیار دینار مانگانه ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدڕاڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مسۆگه‌ر ده‌كات و نرخی نه‌وت و به‌نزین هاوتای عێراق ده‌كات.
ماوه‌ی دوو مانگ زیاتره مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كراوه و وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ ناردنی پاره‌ی مووچه داوای پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی ده‌كات كه بریتییه له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كان و ته‌وتین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە